# ئۆن چەین سامەر 🔆(Onchain Summer) لێرەیە

*ئۆن چەین سامەر دووبارە هاتەوا بۆ ساڵی دووهەمی*

By [Base Kurd](https://paragraph.com/@basekurd) · 2024-06-09

base, kurdish, onchainsummer, onchain

---

**کورت کراو:** **دووبارە بۆ ساڵی دووەم Onchain Summer هاتەوە. لە هەموو هاویندا، Coinbase، Base، و کۆمەڵگەی onchainی هەموو جیهان دەست بە جەژن گردن و پیشاندانی ئۆن چەینی مووسیقا، هونەر، خواردن، یاری، و زیاتر ئەکەن. لەم Onchain Summer دا کە ئاسانمان کردووە بۆ هەرکەس بۆ دروستکردن و بەشداریکردن، و ئێمە هەڵبژاردنی ئێوە دەکەین بۆ بەشداربوون بۆ ئینتەرنێتێک بە داهێنانێکی زیاتر . دەست پێبکە بە mint کردنی Onchain Summer NFT، کە ڕێگەت پێ دەدات بۆ تێتەکڵ کردنی براندی Onchain Summer لەگەڵ دروستکراوەکانی خۆت.**

> `نوسەرەکان: Jesse Pollak, Max Branzburg، وەرگێڕانی میدیا تارام`
> 
> ![](https://storage.googleapis.com/papyrus_images/36996cfe58b3141bfdff40fdb9537931.png)

لە Coinbase، ئێمە زەحمەتی زۆر دەکێشین بۆ چالاککردنی ئابوورییەکی on-chain کە ئازادی ئابووریی زیاد دەکات لە سەرئاستی جیهانی. ئاسان کاری و خۆش کەردنی بەشداری کردن لە ئابووری ئون چەین بە شێکە لە پێشکەوتنەکەمان بۆ ئەم ئامانجە.

**Onchain Summer گەڕایەوە**

مانگی ئابینی ئەخیر، یەکمان گرد بۆ جەژنی دروستبونی Base، لایەی L2ی ئیتریۆم بە پاراستنی Coinbase. ئەم هاویندا، دووبارە هاتینەوە بە جەژنی چەند مانگ بۆ مووسیقا، یاری، هونەر، و زیاتر لە onchain. لەئەمڕۆوە هەتا کۆتایی ئابین، هەر ڕۆژ شتانێکی خۆش و بە مەعنا بۆ ئێوە دەهێنین بۆ ئەنجامدان لە onchain.

و لە ئەم هاوینەدا، ئێمە هەموو کەسێک بانگەواز دەکەین بۆ بەشداریکردن و دروستکردنی ئەزموونی نوێ لە onchain.بانگەواز دەکەین هەموو کەسێک بۆ بەشداربوون لەگەڵ ئێمە ئەم هاویندا، بۆ یارمەتی دان بە دروستکردنی ئینتەرنێتی داهێنەرانە و پەیوەندیدان بە کۆمەڵگەی onchain.

**Onchain Summer بۆ هەموو کەسێکە**

پێشتر لە مانگی نیسان، ڕاگەیاندن مان کرد Onchain Summer دووبارە دەگەڕێتەوە، و گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگە لە وێنەی بیلبۆردەکانی Onchain Summer بۆمان زۆر بەهێز بوو.

ئێمە زۆربە هیجانین بۆ بەر بوونی داهێنانەکانی Onchain Summer، و ئەوەی چۆن ئابووری onchain ڕێگە دەدات بۆ ئەزادی زیاتر، بە هاوکاری زیاتر، و پەیوەندیدانی نزیکتر لە نێوان دروستکەرەکان و پشتیوانەکان.

**ئەمڕۆ، براندی Onchain Summer بۆ هەموو کەسێک ئەکەینەوە بۆ گۆڕانکاری کردن.**

[NFTی یادکردنی Mint بکە](https://wallet.coinbase.com/nft/mint/ocscreative) و بەڵگەنامەکان بۆ دروستکردنی بەرهەمی خۆت بەدەست بهێنە.

%100ی هەموو داهاتەکان لە Mint کردن دەچن بۆ دەرهێنەرەکان: [Clément Cases](https://www.clementcases.com/) ، دیزاینەری فۆنت [Britney](https://rangeleft.co.uk/shop/product/britney/)، و [Bendito Mockup](https://benditomockup.com/)، دروستکەرانی مۆدێلی بیلبۆرد.

![](https://storage.googleapis.com/papyrus_images/4d187b07710cea43828b60b886cf16ba.gif)

**بانگەواز بۆ هەموو دروستکەران و داهێنەران**

*   ئۆنچەین سامەر لە لای هەموومانە و بۆ هەموومانە. ئەمە جوڵاندنێکی سەربەخۆ بۆ هەموو سیستەمەکە یە بۆ هێنانی شەپۆلی تازەی بەکارهێنەران لە سەر onchain. و ئێمە دەمانەوێت ئەوەی دروست تان کردووە ببینین ، و یارمەتی ئێوە بدەین بۆ هێنانی بۆهەموو جیهان.
    

*   **پڕۆژەکەت بنێرە تاکو دەنگی بە هەموو کەس بگات:** پڕۆژەیەکی نوێ دروست دەکەی بۆ Onchain Summer؟ ئێمە ئەمانەوێت بیبینین! پڕۆژەکەت پێشکەش بکە بە Base، Coinbase، و هەموو کۆمەڵگەی onchain لە ڕێگای لاپەڕەی فەرمی Onchain Registry [لێرە](https://buildonbase.deform.cc/registry/).
    
    **Buildathon و ڕێکەوتنەکان:** ئێمە بانگ دەکەین لە بەرهەمنێران لە سەرانسەری جیهان دا بۆ بەشداریکردن لە Onchain Summer [Buildathon](https://paragraph.xyz/@basekurd/join-the-onchain-summer-buildathon-kurdish)ە. Base وهاوپەیمانەکانمان زیاتر لە ٦٠٠ ETH ($٢ ملیۆن) بۆ خەڵات، ڕێکەوتنەکان، و Gas Credit, پێشکەش دەکەن بۆ بەشداربوانی ھەڵبژێردراو.هەرواها [Optimism ٦٠٠ هەزار OP](https://x.com/Optimism/status/1797657822328754573) بە بەرهەمنێران و دروستکەران پێشکەش دەکات کە کاردەکەن لەسەر پرۆژەکانی کاریگەری لەسەر Superchain.
    
    *   **دروستکردنی بەرهەمە تیجاریەکانی ئۆنچەین سامەر:** ئێمەفرۆشگایەکی ئۆنچەین دەخەینە ڕوو لەم هاوینە (بە هاوکاری Slice) کە بەرهەمەکانی لەلایەن کۆمەڵگەوە دروستکراوە. ئەگەر دڵخوازیت بەرهەمەکانی خۆت کە پێشتر درووستت کردوە لە فرۆشگاکەیا بفرۆشیت، یان دەتەوێت شتێکی نوێ دیزاین بکەیت، ئاگادارمان بکەرەوە [لێرە](https://app.deform.cc/form/ab03ab07-afab-45f4-a356-cb7381f06109).
        

  
**هێنانی ملیارێک نەفەر تر بۆ ئۆنچەین**

ئێمە دەمانەوێت ئاسانکاری بۆ هەموو کەسێک بکەین بۆ بەشداریکردن لە ئابووریی ئۆنچەین، هەروەها ڕێگەی نوێ دەکەینەوە بۆ بەرهەم هێنەران تا بتوانن بنیات بنێن، سودمەند بن و کارەکانیان بەشدار بکەن لەگەڵ هەوادارانی جیهانی. Coinbase، Base، و هاوپەیمانەکانمان یارمەتی بەرهەمهێنەران و دروستکەران دەدەن بە توانایی بەخشین بە ئابووریی ئۆنچەین.

*   **جانتا زیرەکەکان:** ئێمە بەم تازەییە ڕاگەیاندنمان بۆ [جانتا زیرەکەکان](https://www.coinbase.com/wallet/smart-wallet) کرد، خێراترین ڕێگە بۆ دروستکردنی هەژماری ئۆنچەین و بەشداریکردن لە تەواوی ئێکۆسیستەمەکە، لە کاتێکدا ئاسایش و خۆ-پاراستنت ڕادەگریت. ئەم هاوینە دەتوانی جانتایێکی زیرەک دابمەزرێنی و بە چەند کلیکێکی کەم نیشانە بکەی.
    
*   **مامەڵەکانی پاڵپشتکراو**: Base هاوکاری دەکات لە باشکردنی بەکارهێنانی ئۆنچەین بە لابردنی قەیرانی Gas Fee لەگەڵ [مامەڵەکانی پاڵپشتکراو](https://www.coinbase.com/developer-platform/solutions/account-abstraction-kit). بەکارهێنەران ئێستا دەتوانن بەشداری لە Onchain Summer بکەن بە شێوەیەکی ئاسان بێ ئەوەی پێویست بێت جانتاکانیان پڕ بکەنەوە تەنها بۆ پارەدانی Gas Fee.
    
*   [USDC](https://www.coinbase.com/usdc) :**USDC** دراوەیەکی جیهانی ناسراو و بە پشتیوانی دراوی فیاتە، کە دیزاین کراوە بۆ ئەوەی بە نرخی ١:١ بگۆڕێتەوە بۆ دۆلاری ئەمریکی - کە ئەمە بەشداریکردن لە مامەڵەکانی ئۆنچەین لە هەمیشە ئاسانتر دەکات. USDC ڕێگە دەدات بۆ پارەدانەکانی خێرا و هەرزانتر بۆ هەر کەسێک لە هەر شوێنێک لە جیهاندا و دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ پارەدان بۆ بەرهەمەکانی Onchain Summer، تەجروبەکان، و زیاتر.
    
*   [Coinbase One](https://www.coinbase.com/one): **Coinbase One** یارمەتی ئەندامان دەدات بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین سود لە تەجروبەکانی ئۆنچەین بە عەموولەی ئاڵوگۆڕی سفر لە Coinbase، پاداشتە بەهێزکراوەکانی بەشداری، پشتیوانی پێشەنگ، و زیاتر. ئەندامان دەتوانن هەروەها دۆخی Coinbase Oneی خۆیان لە ئۆنچەیندا پشکنین بکەن بۆ بە دەست هێنانی سودی زیاتر لە داهاتوو، هەروەها بۆ خاڵی باشتر لە ماوەی Onchain Summer.
    
    **بەشداری Onchain Summer بکە**
    
    هەموو رۆژێک لە ئێستاوە تاکو ٣٠ی ئاب بە چۆنە سەرلە سەر خەت بە بە بەشداریکردن لە Onchain Summer لە رێگەی دروستکردنی دراو، یاریکردن، کاڵای تایبەت و زیاتر. [جانتای Coinbase](https://wallet.coinbase.com/) دابگرە، بۆ زانیارییە رۆژانەکان [Coinbase Wallet](https://twitter.com/coinbasewallet) و [Base](https://twitter.com/BuildOnBase) لە X بکەوە، ولە کورتە هەفتانەی تەجروبەکانی [Onchain Summer](https://paragraph.xyz/@onchaindaily/subscribe) بەشداربە.
    

  
_بەهۆی گۆڕانکارییەکان لە نرخی ایتریۆم، ژمارەی ETHـە بەشداربووەکان دەتوانێت جیاواز بێت یان بە شێوەی هەر سامانێکی دیجیتاڵی تر دابەش بکرێت بۆ ئەوەی دڵنیابین کە کۆی گشتیی پارەدانەکان ناتوانێت زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار بێت._

رەتکردنەوەی بەرپرسیارێتیی پاداشتەکانی USDC

_ئەگەربەشداربوو بڕیارت بدات لە پاداشتەکانی USDC دەربچیت، هەموو پاداشتە کەسبکراوەکان کە هێشتا دابەش نەکراون لەدەست دەدرێت. ئەگەر بەردەوام لە دەرچوون بمێنیتەوە، ئیتر ناتوانێت پاداشتەکانی USDC وەربگریت تاوەکو دووبارە بەشداری تێدا نەکاتەوە._

دەقی ئەسڵی وتارەکە [لێرە](https://www.coinbase.com/blog/onchain-summer-is-here) ببیبە.

---

*Originally published on [Base Kurd](https://paragraph.com/@basekurd/onchain-summer-kurdish)*
