# 850M OP Dedicated to the Evolution of Retro Funding (Kurdish Version)

*850 ملیۆن ئۆ‌پی تەرخانکراو بۆ پێشکەوتنی دابینکردنی سەرمایەی Retro*

By [Base Kurd](https://paragraph.com/@basekurd) · 2024-06-09

evolution of retro funding, base

---

لە ناوەڕۆکی خۆیدا، پارەی کاڵای گشتی (Retro Funding) دیدێکی هاوبەش و سەرکەوتنی بەکۆمەڵ بەرجەستە دەکات. بۆ ئەوەی قەبارەی سوپەرچەین بەرزبکرێتەوە، پێویستە کاری کاریگەر خەڵات وەربگرێت. بە خەڵاتکردنی ئەو بەشدارییانەی کە لە سوپەرچاین و کۆمەڵەکە بە گشتی درێژ دەبنەوە، ئێمە هانی گەشەپێدەران و کۆمپانیاکان و دروستکەران و پەروەردەکاران دەدەین کە بەردەوام بن لە بەشداریکردن بەرەو بنیاتنانی ئینتەرنێتێکی دادپەروەر و کراوە.

ڕیترۆ فەندینگ تەنها هەوڵێکی خێرخوازی نییە؛ ئەوە سیستەمێکی کاریگەری دروست دەکات کە تێیدا بەشدارییەکان بەهادار دەکرێن و خەڵات دەکرێن.

کۆمەڵەکە ۸۵۰ ملیۆن ئۆپی تەرخان کردووە بۆ ڕێترۆ فەندینگ کە دەچێت بەرەو خەڵاتکردنی ئۆنچەین لە ئۆپتیمیزم و سوپەرچەین. بۆ بەرچاوڕوونی، 850M OP کۆی ئەو پارەیەیە کە تەرخان کراوە بۆ ڕیتۆ فەندینگ لە سەرەتای دابینکردنی توکن. ئاگاداربە، ئێمە وردەکارییەکانی دابەشکردنی زیاتر لە هەر خولێکی داهاتوو ڕادەگەیەنین!

![](https://storage.googleapis.com/papyrus_images/d978de2122e4bb35ba5c14b9bf5934c7.png)

### سەردەمێکی نوێ بۆ ڕێترۆ فاوندینگ

وەکو دووبارەبوونەوەی ڕیترۆ فەندینگی دواتر، ئێمە بە پەرۆشین بۆ ڕاگەیاندنی سەردەمێکی نوێی ڕوون. بە دیاریکردنی پۆلێنی تایبەت لە بەشداریەکان، ئێمە چوارچێوەیەک دروست دەکەین کە ئاسانکاری دەکات بۆ تێگەیشتن لەوەی چ کاریگەرییەک پاداشت دەدرێت، بەم شێوەیە پەرەپێدانی ڕێبازێکی بەمەبەست و ئامانجدارتر بۆ پەرەپێدان.

کەواتە ئەم گۆڕانکارییە بە تەواوی چی دەگەیەنێت؟ ئێستا کاردەکات لە ڕێگەی خولێکی دیاریکراو و پۆلێنکراو وە ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر فێربوونی زیاتر و زیاتر. لە خوارەوە چەند وێنەیەک دەربارەی ئەو خولانەی کە بۆ ساڵی 2024 پلانیان بۆ دانراوە. وردەکاری زیاتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت لە هەر خولێکی دیاریکراو.

هەر خولێک تیشک دەخاتە سەر بەشدارییە جیاوازەکان، ڕێنمایی و ڕوونکردنەوە پێشکەش دەکات بۆ هەر کەسێک کە دەیەوێت کاریگەری دروست بکات. جا ئەوە باشترکردنی پێوانەکردن بێت، باشترکردنی ئاسایش، یان بەهێزکردنی بەشداریکردنی کۆمەڵگا، بەشداربووان بە تەواوی دەزانن چ جۆرە کاریگەرییەک خەڵات دەکرێت و کەی.

![](https://storage.googleapis.com/papyrus_images/5c368f8b1bf14fe226871e86744d25be.png)

### ڕێترۆ فاوندینگ ٤: دروستکەرانی ئۆنچەین

ئەم پۆلە خەڵاتی بنیاتنەرانی ئۆنچەین دەدات کە بەشداری دەکەن لە سەرکەوتنی ئۆپتیمیزم. ئەم خولە هەوڵ دەدات بۆ فراوانکردنی گەیشتن و کاریگەری تۆڕەکە بە خەڵاتکردنی ئەو دروستکەرانە لە سەرانسەری سوپەرچەین، زیادکردنی داواکاری بۆ بلۆک سپەیس و بەهای بەکۆمەڵ. ئەمە ئەو دروستکەرانە دەگرێتەوە کە بەکارهێنەری نوێ دەهێنن بۆ سوپەرچاین و کاریگەری تۆڕ و بەکارهێنانی پرۆتۆکۆڵ ئەبەنە سەرەوە.

داواکارییەکەت پێشکەش بکە: لە ئایاری 2024

### ڕێترۆ فاوندینگ ٥: OP Stack

ئۆ پی ستاک دڵی ئۆپتیمیزم و سوپەرچەینە. بەشدارییەکان بۆئۆ پی ستاک و باشترکردنی بنچینەییەکانی ژێرخانی ئۆپتیمیزم لەم خولەدا خەڵات دەکرێن. لە باشترکردنی پرۆتۆکۆڵەوە بۆ دەستپێشخەری باشکردن، ئەم خولە تیشک دەخاتە سەر بەهێزکردنی پێکهاتە سەرەکییەکان کە پشتگیری پلاتفۆرمی ئۆپتیمیزم دەکەن. هەندێک نموونە لە بەشداریەکانی ئەم دواییە بۆ کۆمەڵەی ئۆ پی بەهایەکی گەورەیان هێناوە بۆ ئۆپتیمیزم [EIP-4844](https://www.eip4844.com) ,[Span Batches](https://github.com/ethereum-optimism/optimism/issues/7454) , [fault proof alpha](https://blog.oplabs.co/op-stack-fault-proof-alpha/)، و پەرەپێدان و پاراستنی جێبەجێکردنی کڕیارەکانی وەکو op-reth, op-nethermind, وە op-erigon.

داواکارییەکەت پێشکەش بکە: لە AUG 2024

### ڕێترۆ فاوندینگ ٦: حوکمڕانی

باشترکردنی بەرگری گرتن و تەرخانکردنی سەرچاوەکانی حوکمڕانی ئۆپتیمیزم ئامانجی سەرەکی ئەم پۆلەیە. بە هاندانی ئەو بەشدارییانەی کە ئامرازەکانی حوکمڕانی باشتر دەکەن، میکانیزمەکان و پرۆسەکان، ئامانجی ئەمەش ده یه وێت چوارچێوه یه کی حوکمڕانیی به هێزتر له ناو ئیکۆسیستەمدا به ڕێوه بچێت. ئەم خولە جەخت دەکاتەوە لەسەر خەڵاتکردنی ژێرخانی سەرەکی حوکمڕانی کە ڕێگە بە لامەرکەزیکردنی بەردەوام دەدات، هەروەها ئامرازەکانی توێژینەوە و شیکردنەوە کە تێڕوانینێکی بەنرخ بۆ دیزاینی حوکمڕانی دابین دەکەن.

### ڕێترۆ فاوندینگ ٧: ئامرازەکانی **Dev**

پاڵپشتی کردنی بنیاتنەرانی ئۆپتیمیزم لەگەڵ ئامرازەکانی گەشەپێدەر تیشک دەخاتە سەر ئەم پۆلە. لە SDKs بۆ تاقیکردنەوەی فرەیم ۆرک و بەشداریکردن کە پرۆسەی گەشەپێدان ئاسان دەکات و بنیادنەران بەهێز دەکات خەڵات دەکرێن، بۆ دڵنیابوون لە ژینگەیەکی گەشەپێدانی کاراتر و بەرهەمدارتر.

داواکاریەکەت بنێرە: تشرینی یەکەم 2024

### کێ شیاوە بۆ ڕێترۆ فاوندینگ؟

![](https://storage.googleapis.com/papyrus_images/af0e8cc3883584c72d43b69369bd161b.png)

ریترۆ فەندینگ ئەو خەڵات دەدات بە کۆمەڵێک پۆلی جۆراوجۆر لە سەرانسەری پرۆتۆکۆڵ و گەشەپێدانی ژێرخان و کۆتایی ئەزموونی بەکارهێنەر و لەخۆگرتن و باشترکردنی حوکمڕانی و کارکردن بۆ باشترکردنی ئۆپئ ستاک.

هەموو پرۆژەیەکی base شیاوە بۆ ریترۆ فەندینگ، هەموو پرۆژەیەکی mode شیاوە بۆ ریتۆ فەندنینگ، هەموو پرۆژەیەکی zora شیاوە بۆ ریترۆ فەندینگ، هەموو پرۆژەیەکی farcaster شیاوە بۆ ریترۆ فەندینگ، هەموو پرۆژەیەکی sound.xyz شیاوە بۆ ریترۆ فەندینگ, هەموو پرۆژەیەکی OP chain شیاوە بۆ ریترۆ فەندینگ, لە هەر شوێنێک کارێک دابنێی بۆ باشتر کردنی ئۆپتیمیزم شیاوە بۆ ریترۆ فەندینگ.

### ئیلهام بەخش بە بۆ بنیادنان

![](https://storage.googleapis.com/papyrus_images/4d80b706c22d3704446c0df6897b7258.png)

زانینی ئەوەی کە لە کوێوە دەست بە بنیاتنان دەکرێت زۆر گەورە بێت. خەمت نابێت ئیمە یارمەتیت دەدەین! سەردانی [Builder Ideas](https://contribute.optimism.io) بکە بۆ بینینی لیستێکی ڕێکخراو لە بیرۆکەکانی پڕۆژەی ڕێکخراو, لە ئامێری گەشەپێدەرەوە بۆ تاقیکردنەوەی پرۆتۆکۆڵ و زۆر زیاتر!  
ئەم بیرۆکانە هیچ پاداشتێکی مسۆگەریان نییە, بەڵام بە دروستکردنیان لەوانەیە کاریگەری ئەرێنی هەبێت کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ داواکردنی ریترۆ فەندینگ.

بیرۆکەیەک هەڵبژێرە لە لیستەکە، دروستی بکە، کاریگەری دروست بکە، و لەوانەیە خەڵات بکرێیت لە ڕێگەی پارەی ڕێترۆ بۆ کاریگەرییەکەت!

ئەگەر بەدوای بەخشینێکدا دەگەڕێیت، دەتوانیت [لێرە بەخشینە بەردەستەکان بدۆزیتەوە](https://ئەگەر بەدوای بەخشینێکدا دەگەڕێیت، دەتوانیت لێرە بەخشینە بەردەستەکان بدۆزیتەوە.).

### دروستکردنی ئینتەرنێتێکی دادپەروەرانە

لە بنەڕەتدا، ریترۆ فەندینگ تەنها بۆ خەڵاتکردنی بەشداربووان نییە- دەربارەی دروستکردنی ئینتەرنێتێکی دادپەروەرانە و گشتگیرترە بۆ هەمووان. ریترۆ فەندینگ سیستەمێکی کاریگەر دروست دەکات نەک خێرخوازی.

دەتوانیت زیاتر بدۆزیتەوە دەربارەی بڕیارەکانی دیزاین لە پشت دووبارەبوونەوەی دارایی کاڵای گشتی پێشوو و بۆچوون و تێڕوانینەکانت لە [کۆڕبەندی حوکمڕانیدا](https://gov.optimism.io/t/upcoming-retro-rounds-and-their-design/7861) هاوبەش بکەیت.

لەگەڵ چوار خولی پێناسەکراو لە 2024, ریترۆ فەندینگ قۆناغەکە ئامادە دەکات بۆ ڕێگایەکی تەرکیزکراو و کاریگەرتر بۆ هاندانی بەشدارییەکان. بە ڕێکخستنی بەشدارییەکان لەگەڵ ئامانجە فراوانەکانی سیستەمی ژینگەیی و دابینکردنی ڕوونی و شەفافیەت، ئێمە توانای بنیادنەران دەدەین بۆ ئەوەی داهاتووی گەشبینی دروست بکەن و گۆڕانکاری واتادار لە دیمەنی دیجیتاڵیدا بەڕێوە ببەن. بەیەکەوە، با سیستەمێکی کاریگەری دروست بکەین کە هەموو کەسێک دەرفەتی بەشداریکردنی هەبێت لە دیزاینکردنی ئینتەرنێتی نوێدا.

هەروەها، وەکو هەمیشە ئۆپتیمیزم بە(گەشبین) ![](https://cdn.jsdelivr.net/npm/emoji-datasource-apple/img/apple/64/1f534.png)![](https://cdn.jsdelivr.net/npm/emoji-datasource-apple/img/apple/64/2728.png)

دەقی ئەسڵی ئەم وتارە [لێرە](https://optimism.mirror.xyz/nz5II2tucf3k8tJ76O6HWwvidLB6TLQXszmMnlnhxWU) ببینە.

---

*Originally published on [Base Kurd](https://paragraph.com/@basekurd/retro-funding-optimism-kurdish)*
